ڕاستەوخۆ

فۆزا یوسف: دیاریکردنی نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی سووریا پەراوێزخستنی ئیرادەی پێکهاتەکانە

reset font size increase font size

فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)، ڕەخنەی توند لە میکانیزمی هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی سووریا دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی ڕوو دەدات تەنیا دیاریکردنی پێشوەختەیە و دوورە لە شەرعییەتی دیموکراسی.

فۆزا یوسف لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' ئاماژەی بەوە کردووە، جارێکی دیکە یاسایەکی نائاسایی بەرانبەر کورد جێبەجێ دەکرێت و ئەو کەسانەی وەک نوێنەر ناسێندراون، پێشوەختە دەستنیشان کراون. ناوبراو جەختی کردەوە دانانی سندووقەکانی دەنگدان تەنیا بۆ تەمومژاویکردنە، ئەگەرنا سیاسەتی پەراوێزخستنی ئیرادەی گەلی کورد هێشتا بەردەوامە.

سەبارەت بە نوێنەرایەتیی پێکهاتەکانی دیکەی ناوچەی جەزیرە، فۆزا یوسف ڕایگەیاند، هیوا هەبوو نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە بۆ هەموو پێکهاتەکان هەبێت، بەڵام بەداخەوە تەنیا چەند کەسێک لە پێکهاتەی کوردی و عەرەبی دیاریکراون و پێکهاتەکانی سریانی-ئاشووری، ئەرمەنی و کوردی ئێزدی بەتەواوی بێبەش کراون.
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە دووپاتی کردەوە، ئەم دۆخە دژ بە دیموکراسی و نوێنەرایەتیی دادپەروەرانەیە و ئەو سیاسەتانە تەنیا قەیرانی نوێنەرایەتیی سیاسی لە سووریادا قووڵتر دەکەنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.