وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ده‌یان ڕێكخراو و ئاژانسی جیهانی ئاماده‌ن له چه‌ند بوارێكدا هاوكاری كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به به‌شداری 40 ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی، شه‌ش ئاژانسی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و 16 ڕێكخراوی ناوخۆیی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌ره‌و پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه داڕشتنی پلانێکی تەکنیکی بووە بۆ ئەوەی ڕێکخراوەکان به گوێره‌ی پسپۆڕییەکانیان لە بوارەکانی پزیشکی، راهێنان و نۆژەنکردنەوەی بنکە تەندروستییەکان، دەرمان، هاوکاری هه‌رێمی كوردستان بن.