ڕاستەوخۆ

وەزارەتی تەندروستی: هەڵەبجە لە پلەی یەکەمی دامەزراندنی کارمەندانی تەندروستییە

وەزارەتی تەندروستی ئامارێکی نوێی لە بارەی پرۆسەی دامەزراندن بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، پارێزگای هەڵەبجە بە دامەزراندنی 151 کارمەند زۆرترین ڕێژەی دامەزراندنی بەرکەوتووە و لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پلەی یەکەمدایە.

reset font size increase font size

لە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیدا کە بۆ نوچە تیڤی نێردراوە، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاریی نوێی دەربارەی پرۆسەی دامەزراندنی کارمەندان بۆ نەخۆشخانەکانی شار و شارۆچکەکان خستە ڕوو.

ئەم ڕوونکردنەوەیە وەک وەڵامێک دێت بۆ ئەو دەنگۆیانەی باس لە پشتگوێخستنی هەڵەبجە دەکەن لە بەرانبەر دامەزراندنی کارمەند لەم کەرتەدا. 

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی وەزارەتەکە، هەڵەبجە وەک یەکەمین پارێزگا دەستی بە پرۆسەی دامەزراندن کردووە و تا ئێستا 151 کارمەند لە کەرتی تەندروستیی ئەو شارە دەستبەکاربوون.

وەزارەتی تەندروستی جەخت دەکاتەوە، ئەم ژمارەیە بەراورد بە شارەکانی دیکەی وەک هەولێر، سلێمانی و دهۆک، بەرزترین ڕێژەی دامەزراندنە.

لە بارەی شێوازی وەرگرتنی کارمەندەکان، وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کردووە، بنەمای سەرەکیی بۆ دامەزراندن بریتییە لە متمانەپێدراوی زانکۆکان بە بێ‌جیاکاری لە نێوان زانکۆ حکومی و تایبەتەکان. هەروەها ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، ئەو ناوەندانەی دەرچووەکانیان وەرگیراوە، خاوەن متمانەی نێودەوڵەتین.

وەزارەتی تەندروستی جەخت دەکاتەوە، پارێزگای هەڵەبجە پێگەیەکی گرنگی لە پلانە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتدا هەیە و پرۆسەی پڕکردنەوەی میلاکات تێیدا بەردەوام دەبێت، بە ئامانجی باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لەو شارەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.