ڕاستەوخۆ

کۆمەڵەی پزیشکانی سڕکاری کوردستان ناڕەزایەتی بەرامبەر دەستگیرکردنی پزیشکێک دەردەبڕن و هۆشداری دەدەن

reset font size increase font size

کۆمەڵەی پزیشکانی سڕکاری کوردستان ناڕەزایەتییەکی توند بەرامبەر بە دەستگیرکردنی پزیشکێک لەسەر کەیسی گیانلەدەستدانی کچێک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی هەولێر دەردەبڕن و دەستگیرکردنەکە بە "زوڵمێکی گەورە و بێ بنەما" وەسف دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، کۆمەڵەی پزیشکانی سڕکاری کوردستان داواکارییەک ئاراستەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان - لقی هەولێر، دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر و چەند لایەنێکی پەیوەندیدار دەکات و دەڵێت، د. ئەیاد نەجم خاوەنی مۆڵەت و ناسنامەیە و ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە خزمەت دەکات، بۆیە دەستگیرکردنەکەی بە بێ بنەما دەزانن.

کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە داخستنی ئەو نەخۆشخانەیەی ڕووداوەکەی تێدا ڕووی داوە، بێ بنەمایە چونکە کارەکان بە ڕێکوپێکی بەڕێوەچوون، و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە مەرج نییە هەموو نەشتەرگەرییەک پێویستی بە بەشی چاودێریی چڕ هەبێت و ئەو بارودۆخانە لە نەخۆشخانە حکومییەکانیشدا ڕوو دەدەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، کۆمەڵەی پزیشکانی سڕکاری داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بە زووترین کات وەڵامیان بدەنەوە، ئەگەرنا هەڵوێستیان دەبێت، چونکە بە گوتەی ئەوان پزیشکان ناتوانن لە ژێر فشاری دەروونیدا کار بکەن کاتێک کەرامەتیان دەشکێنرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.