ڕاستەوخۆ

نەوەی نوێ: شەرعیەت بە حکومەتێک نادەین کە حەوت ساڵە هەڵبژێردراوە

reset font size increase font size

گوتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنابنەوە و هیچ شەرعیەتێک بە حکومەتێک نادەن کە ماوەکەی بەسەرچووبێت.

هیمداد شاهین، گوتەبێژی نەوەی نوێ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، سەبارەت بە داواکاریی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکاندا، ئەوە ڕەت دەکەنەوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەر هێز و لایەنێک ڕێز لە دەنگی خەڵک بگرێت، شەرعیەت بە حکومەتێک نادات کە حەوت ساڵ پێش ئێستا هەڵبژێردراوە.

ئەم هەڵوێستەی نەوەی نوێ لە کاتێکدایە کە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق دەستی بە سەردان و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و دوێنێش سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی دیکەش دەکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.