ڕاستەوخۆ

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی بەرامبەر بەغداد جێبەجێکردووە

reset font size increase font size

- ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییە دەستووری و داراییەکانی بەرامبەر بە بەغدا جێبەجێکردووە، لەوانەش پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە، ناردنی مانگانەی لیستی مووچەخۆران بۆ وردبینی، و ناردنی تەرازوی پێداچوونەوە و وردبینیی دیوانی چاودێریی دارایی.

ناوبراو لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە دا کە بەپێی ماددەی 94ی دەستوور، بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی (ژمارە 224) بۆ سەرجەم دەسەڵاتەکان پابەندکارن و دەبێت وەک خۆیان لە یاسای بودجەی 2027دا جێگیر بکرێن.

جەختیشی کردەوە کە شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم مافێکی یاسایی و مرۆیین و دەبێت مەرجە ناڕەواکان کۆتاییان پێ بێت و دادپەروەری پەیڕەو بکرێ

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.