سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا لەگەڵ لایەنی عێراقی ڕایگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شاری نیویۆرک، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە بەرامبەر تێکەڵبوونی هێزەکانی شنگال بە حکومەتی عێراق، هێزەکانی تورکیا بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ بنکەی سەربازیی زێلکان لە شارەدێی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا ڕادەستی حکوومەتی عێراق دەکەنەوە.