ڕاستەوخۆ

بە مووشەک بارەگایەکی کۆمەڵەی لە ئالانە بۆردوومان کرا و بریندار هەن

reset font size increase font size

سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک بارەگایەکی حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی لە دۆڵی ئالانە بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە لانی کەم شەش پێشمەرگە بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی تەممووزی 2026، لە کاتژمێر 18:55ی ئێوارە، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێکی مووشەکیی کردە سەر بارەگای کۆمەڵە لە دۆڵی "ئالانە".

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی کۆمەڵە، هێرشەکە بە مووشەکی جۆری "خەیبەری کەرار" ئەنجامدراوە.

ئەمجەد حسێن پەناهی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشە مووشەکییەوە تاوەکو ئێستا شەش پێشمەرگەی کۆمەڵە بریندار بوون.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نووچە تیڤی، ئەمجەد حسێن پەناهی گوتیشی گومان ئەکرێت چەکی فۆسفۆڕ بەکارهاتبێت چونکە برینەکان وەک برینی کیمیایی وان، لە ئێستاشدا بۆ نەخۆشخانەکان ئەنێردرێن.

سەرچاوەکانی کۆمەڵە ئاماژە بەوەش دەکەن، لە دەستپێکی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوە، ژمارەی ئەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ئاراستەی ناوەند و بارەگاکانی کۆمەڵە کراون، گەیشتووەتە زیاتر لە 94 مووشەک و درۆن.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.