لەگەڵ ئەوەی نابینایە، بەڵام توانی گەورەترین سەرکەوتن بەدەستبھێنی و قۆناغی دوانزەى ئامادەیی تەواو بکات و ببێتە یەکەم لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراقدا .
ھێرۆ دەڵێت، قورسی و دژواری زۆرم بینی تا ئەم نمرە بەرزە بەدەستبھێنم چونکە ڕۆژانە لە ناو کۆگایەکی کەلوپەلی کۆندا وانەکانم دەخوێند بەم شێوەیە چیرۆکی ژیانی خۆی باس دەکات.