ڕاستەوخۆ

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئەگەر تاران هێرش بکات، بە هێزێکی زۆر وێرانکەر تۆڵە دەکەینەوە

reset font size increase font size

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە سوپا و هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هەر هێرشێک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و جەختیشی کردەوە کە لە کاتی هەر پەلامارێکدا، ئیسرائیل بە سەربەخۆیی و بە هێزێکی زۆر وێرانکەر وەڵام دەداتەوە.

کاتز ئاماژەی بەوە دا کە بەرپرسانی ئیسرائیل چاودێریی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن و پێشبینی دەکەن تاران لە ڕۆژانی پشووی جووەکاندا هەوڵی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بدات.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕوونیشی کردەوە، هەرچەندە هەماهەنگی لە نێوان تەلئەبیب و واشنتندا هەیە، بەڵام ئیسرائیل بۆ پاراستنی خاکی خۆی پشت بە هیچ وڵاتێکی دیکە ببەستێت و بە تەواوی سەربەخۆ بڕیار دەدات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.