نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاش کۆتاییهاتنی سەرجەم ڕێکارە ئیداری و تەکنیکییەکان، بە فەرمی لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەست ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ کرا بە مەبەستی جێگیرکردنیان بۆ هەمیشەییکردن لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتییدا.
عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، ئاماژەی بەوە دا کە سەردانی مانگی پێشووی نوێنەران بۆ بەغدا ئێستا چۆتە قۆناغێکی کردارییەوە و کارە ئیداری و تەکنیکییەکان بە سەرکەوتوویی کۆتاییان هاتووە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە خەبات و بەدواداچوون تاوەکو بەدەستهێنانی سەرجەم مافە ڕەواکان و هەمیشەییکردنی گشت مامۆستایانی گرێبەست بەردەوام دەبێت.