جارێکی دیکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین دەرکرد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، پاڵپشتی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی دەکەن و نرخەکەی دەبێتە 750 دینار.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە واژۆی کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی لەسەرە، تێیدا هاتووه دوای کۆبوونەوەیان سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین، بڕیاردرا پاڵپشتی لە بەنزینی بازرگانی نۆرماڵ بكه‌ن به‌شێوازێك كه نرخی فرۆشتنی له به‌نزینخانه‌كان ببێتە 750 دینار، جیاوازیەکەشی ئەوەیە، ئەم بەنزینە لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت.
دەشڵێت، به‌نزینه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاكان، ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی نه‌وت و كانزاكان و كۆمپانیاكانی دابینكه‌ری به‌نزین دابین دەکرێت، ده‌بێت ره‌چاوی كوالێتی به‌نزینه‌كه به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان بكرێت.
ئێستا نرخی لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ له به‌شێك له به‌نزینخانه‌كان له شاری هه‌ولێر بۆ زیاتر له هه‌زار و 500 دینار به‌رزبۆته‌وه و له سلێمانیش هه‌زار و 200 دیناره.
ئەمە سێیەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار و فەرمان دەربکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین و نرخه‌كه‌ی كم بكاته‌وه. بەڵام تاوەکو ئێستا کێشەکان چارەسەر نەکراون و نرخی بەنزینیش له بری ئه‌وه‌ی دابه‌زێت زیاتر بەرزبووەتەوە.