وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیاریدا سەرجەم دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی ساڵانی 2024، 2025 و 2026 بە هەمیشەیی دابمەزرێنێت و ناویان لە چوارچێوەی یاسای بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2027دا جێگیر بکات.
بەگوێرهی نووسراوێکی وەزارەتهكه، بەهۆی پەسەند نەکردنی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2026، پرۆسەی دامەزراندنی سەرجەم دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان، کە یاسای پلەبەندیی پزیشکی دەیانگرێتەوە، گوازراوەتەوە بۆ خشتەی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2027 تا بە شێوەی هەمیشەیی دابمەزرێن.