قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ستیڤ ڤەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا جەختیان لەسەر پێویستیی خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و چارەسەرکردنی خێرای ناکۆکییە سیاسییە ناوخۆییەکان کردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێم.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها سەبارەت بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەخت لەسەر بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکان و پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو هەڕەشەیەک کرا کە بەهۆی ئاڵۆزییە ناوچەیییەکانەوە دروست دەبن.
هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چەسپاندنی سەروەریی یاسا، بەهێزکردنی دامەزراوەکان و ڕێگریکردن لە ڕاکێشانی وڵات بۆ ناو بارگرژییەکان دەربڕی.