نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتهری پێشوو) ڕایگەیاند کە لە بەغدا لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریان ئەنجام داوە و تێیدا دۆخی گشتیی وڵات، ئاستەنگەکان و پەرەسەندنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاووتوێ کردووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە پشتیوانیکردنی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ جێبەجێکردنی برنامەی حکوومەت کردووەتەوە، بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی پێکهاتەکانی گەلی عێراق بکات و چاکسازیی ئابووری، کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، و خێراکردنی کارە پێشینە نیشتمانییەکان بۆ سەقامگیری و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بەدی بهێنێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەڵوێستەکان، چڕکردنەوەی هەوڵەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت کراوەتەوە،
بەجۆرێک کە وڵات لە بەرامبەر مەترسییەکان بپارێزرێت، سەروەرییەکەی بمێنێتەوە و خواستەکانی هاووڵاتییان بۆ داهاتوویەکی ئارام و گەشەسەندوو بەدی بێت.