ڕاستەوخۆ

حەمەی حاجی مەحمود: کێشەی پارتی و یەکێتی ئەوەندەی ئەمریکا و ئێران گەورە نییە، کەچی کەمتەرخەمن لە پێکهێنانی حکومەتدا

reset font size increase font size

حەمەی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، ڕەخنەی توند لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگرێت و دەڵێت، هەردوولا بە پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کەمتەرخەمی دەکەن، لە کاتێکدا کێشەکانی نێوانیان هێندەی کێشەی ئەمریکا و ئێران گەورە نییە کە نەتوانن چارەسەری بکەن.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "نووچە تیڤی"، حەمەی حاجی مەحمود ئاماژە بەوە دەکات کە دەکرا لە ماوەی ڕابردوودا پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان چەندین یاسای گرنگ لە بەرژەوەندیی خەڵک و کۆمەڵگە دەربکەن،

 بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتن و ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتییەوە، سەرجەم کارەکان پەکیان کەوتووە و پرۆسەی سیاسی تووشی چەقبەستووییەکی تەواو بووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.