ڕاستەوخۆ

عەلی حەمەساڵح: داهاتی ناوخۆ کەمی نەکردووە، بەڵکو قاچاغچییەتی زیادیکردووە

reset font size increase font size

ڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕەخنەی توند لە لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، گرفتی داهاتی ناوخۆ پەیوەندی بە نەبوونی داهاتەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیدارە بە بەرزبوونەوەی ئاستی قاچاغچییەتی لە دەروازەکاندا.

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ئاشکرای کرد، داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نزیکەی ٤٠٠ ملیار دینارە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو داهاتە ناچێتە گەنجینەی دەوڵەتەوە.

بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ئاماژەی بەوە کرد کە ئامادەن لە دیبەیتێکی کراوەدا ئاستی گەندەڵی و سەرپێچییەکان بە بەڵگەوە ڕووبەڕووی ڕایگشتی بوبەنەوە و گوتی: "٦٢ دۆسیەی بەبەڵگەکراومان لەسەر سەرانەی بازگەکان، قاچاغچییەتی و کێشەی نرخی بەنزین لەبەردەستدایە و ئامادەین خستیانەڕوو."

عەلی حەمەساڵح جەختیشی کردەوە، دروستکردنی کێشەی گرانی و کەمیی بەنزین لەم دواییانەدا "مەبەستدار بووە تاوەکو سەرنجی خەڵک لەسەر پرسی سەرانەوەرگرتن لە بازگەکان لادەن."

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.