ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەدەبات و پێنج پڕۆژەیاسا تاوتوێ دەکات

reset font size increase font size

بڕیارە سبەی یەکشەممە، کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و لە کارنامەکەیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێنج پڕۆژەیاسا ئەنجام بدات، کە دیارترینیان خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکراوی یەکەمی ڕزگاربووانی ئێزدی، کە لەلایەن لێژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسییەوە ئامادە کراوە.

لە کاتی هێرش و داگیرکردنی ناوچەکانی ئێزدیخان لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، کۆمەڵکوژییەکی گەورە ئەنجام درا و سەرەڕای کوژران و بێسەروشوێنبوونی هەزاران کەس، تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە کچان و ژنان و منداڵانی ئێزدی بێسەروشوێنن و هەندێک جار لە وڵاتانی تردا دەدۆزرێنەوە کە پێشتر بۆی ڕفێنرابوون.

 چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەی سبەیدا پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر ئەم پڕۆژەیاسایە و چەند دۆسیەیەکی تری پەیوەندیدار بکات.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.