حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشێکی مووشەکی کردووەتە سەر بنکە و پێگەنیان لە ناوچە شاخاوییەکانی بالیسان.
لە بەیاننامەیەکدا، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشێکی مووشەکی کردووەتە سەر پێگەکانی حزبەکە لە چیاکانی سنووری نێوان دۆڵی بالیسان.
حزبی دیموکرات لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، تاران لانی کەم 152هێرشی مووشەکی و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) بۆ سەر بارەگا و بنکەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئەنجامداوە.