ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٦، لە پیرمام مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەردار یوکسەل، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد.
لە دیدارەکەدا بارزانی وێڕای بەخێرهاتن، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە گەنجێکی کورد توانیویەتی ڕۆڵ لە ناوەندە سیاسی و پەرلەمانییەکانی ئەڵمانیادا هەبێت و دەستخۆشی لە هەوڵەکانی کرد لە بەرگریکردن لە دۆزی کورد و پەنابەران.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی گەلی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێت لەڕێگەی ئاشتی، دیالۆگ و شێوازی سەردەمیانەوە چارەسەر بکرێت.
لای خۆیەوە سەردار یوکسەل پێزانینی بۆ خەباتی گەلی کوردستان، شەڕی تیرۆر و پاڵپشتیکردنی دۆزی کورد لە ڕۆژئاوا هەبوو، و ئەزمونی هەرێمی کوردستانی بە بەرز و بەهادار لە قەڵەم دا.
دواگۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و هەڕەشەی تیرۆر تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوون.