ڕاستەوخۆ

گەڕاندنەوەی ڕووفاتی 25 هاوڵاتی ئێزدی بۆ شنگال لە سەرەتای مانگی داهاتوودا

reset font size increase font size

بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا و دوای ناسینەوەیان لە بەغدا، ڕووفاتی ٢٥ هاونیشتمانیی ئێزدی بۆ شنگال بگەڕێنرێنەوە و لە ڕێوڕەسمێکدا بەخاک سپێردرێن. ئەم کاروانە قۆناغی نۆیەمی گەڕاندنەوەی ڕووفاتەکان پێکه دەهێنێت و بەمەش کۆی گشتیی ڕووفاتە گەڕێنراوەکان لە بەغداوە دەگەڕێتەوە سەر ٢٩٥ ڕووفات.

بەپێی ئامارەکان، لە کۆی ٩٣ گۆڕی بەکۆمەڵی دۆزراوە لە شنگال، تاوەکو ئێستا ٦٨ گۆڕ هەڵدراونەتەوە و ڕووفاتی ٧٩٨ قوربانی بۆ پشکنینی ناسینەوە رەوانەی پزیشکی دادوەریی بەغدا کراون.

جێگەی ئاماژەیە کە لە هێرشەکەی داعش بۆ سەر شنگال، زیاتر لە ٦ هەزار ئێزدی ڕفێندران، کە تێیدا ٣ هەزار و ٥٩٠ کەس ڕزگار کراون و چارەنووسی ٢ هەزار و ٥٥٤ کەسی تریان هێشتا نادیارە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.