دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراواندا دوای ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە خورماڵ، توانرا ئەمیرێکی شەرعیی داعش و دوو مەفرەزەی چەکدار دەستگیربکرێن و ڕێگری لە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی بگرێت.
وردەکاریی ئۆپراسیۆنەکە:
-
دەستگیرکردنی ئەمیری شەرعی: کاتژمێر ۱۱:۲۰ خولەکی شەوی ۱۲ی ۹ی ۲۰۲٦ لە خورماڵ، دوای ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش توانیا ئەمیری شەرعیی گروپەکە دەستگیربکات بەبێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت.
-
پووچەڵکردنەوەی پیلانەکە: لە ماوەی ۹٦ کاتژمێری ڕابردوودا بە فەرمانی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەپێی ماددەی (۲)ی تیرۆر، بە هاوکاریی ئاسایشی سلێمانی و هەڵەبجە، کۆی گشتی ۲۲ چەکدار و ئەندامی نهێنیی داعش دەستگیرکران.
-
دەستبەسەرداگرتنی چەک: دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە چەکی قورس، مامناوەند، بچووک، بۆمبی دەستی، دووربینی سەربازی و تەقەمەنی.
-
کاتی ئەنجامدانی هێرشەکە: گروپەکە پشتیان بەوە بەستبوو لە ناوەڕاستی مانگی ۹دا چەند کردەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
-
ناسنامەی دەستگیرکراوان: سەرجەم ئەندامانی ئەم گروپە دەستگیرکراوە لە ڕەگەزی کوردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە؛ ئاسایش ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دانپێدانان و بەڵگەکان بۆ ڕایگشتی بڵاودەکەنەوە.