ڕاستەوخۆ

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئاڵۆزییە ئیدارییەکانی سلێمانییەوە دەستیلەکار کێشایەوە

reset font size increase font size

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان، دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە و چاوەڕوانی پەسندکردنیەتی.

بە گوێرەی گوتەی سەرچاوەکە، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکە بۆ ئەو کێشە ئیداری و یاساییانە دەگەڕێتەوە، کە لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئیدارەی سلێمانیدا هەن، کە هۆکاری سەرەکیشیان دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری خانووبەرەی میریی سلێمانی بووە.

وەزیری دارایی جەختی لەوە کردووەتەوە، بەبێ بەڵگە ئەو بەڕێوەبەرە دەستگیر کراوە، و ڕایگەیاندووە ئەگەر تاوانەکەی بە بەڵگە لەسەر بسەلمێنرێت، ئەوا خۆیشی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.