ڕاستەوخۆ

کۆمپانیا تورکییەکان گەشتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقیش دەڵێت ئاسمانی وڵات کراوەیە

reset font size increase font size

بەهۆی سەرهەڵدانەوەی پێکدادانی سەربازیی نێوان ئێران و ئەمریکا، کۆمپانیا تورکییەکان گەشتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە، لە کاتێکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق جەخت دەکاتەوە کە ئاسمانی وڵات کراوەیە و دانەخراوە.

بەگوێرەی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەمڕۆ کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی «تورکیش ئێرلاین»، «ئەی جێت» و «پێگاسۆس» گەشتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندووەتەوە، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی «فلای ئەربیل» ڕای گەیاند کە ئەمڕۆ چوار گەشتیان هەەیە و هیچ کامێکیان هەڵوەشاونەتەوە.

لە شاری سلێمانیش، سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕای گەیاند کە تەنها یەک گەشتی کۆمپانیای «ئەی جێتی تورکی» کە بڕیار بوو کاتژمێر نۆی بەیانی ئەنجام بدرێت، هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام گەشتی پێگاسۆس بۆ کاتژمێر دووی ئەمشەو تا ئێستا هەڵنەوەشاوەتەوە.

هاوکات، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق ڕای گەیاند کە ئاسمانی عێراق کراوەیە و دانەخراوە، بەڵام بەهۆی پێکدادانەکانەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ عێراق هەڵوەشاونەتەوە

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.