سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌ی نایاسایی ته‌ندورستی هاوڵاتیانی له سنوری شاری كه‌لار خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه، به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی په‌یامنێری نووچه‌تیڤی ده‌ركه‌وتووه، ڕۆژانە كه‌لار پێویستی به سێ تۆن گۆشتی سوور هه‌یه، به‌ڵام تەنیا نزیکەی 25 سەر ئاژەڵ بۆ سەربڕین به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست دەبرێنە کوشتارگە و پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.