بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی، لەم ٤٨ کاتژمێرەدا پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە نزم دەبنەوە و شەپۆلێکی سووکی تۆز و خۆڵ ناوچەکانی ناوەڕاست، ڕۆژهەڵات و گەرمیان دەکاتەوە.
پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە
ئاسمان: بەگشتی ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی ناوەڕاست، ڕۆژهەڵات و گەرمیان بەرزدەبێتەوە.
با: خێراییەکەی سەرەتا مامناوەند دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە بۆ سەرووی ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت.
پلەی گەرما: بەراورد بە دوێنێ ٢ بۆ ٣ پلە نزم دەبێتەوە؛ گەرمیان بە ٤٠ پلە گەرمترین و حاجی ئۆمەران بە ٢٤ پلە نزمترین ناوچە دەبن. سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لەنێوان ٣٦ بۆ ٣٧ پلە دەبن، زاخۆ و هەڵەبجەش دەگەنە ٣٨ پلەی سیلیزی.
مەودای بینین: لەنێوان ٧ بۆ ٩ کیلۆمەتردا دەبێت.
پێشبینییەکانی سبەی چوارشەممە
ئاسمان: ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور لە ئێواراندا و ئەگەری تۆزێکی سووک لە بەیانیدا.
پلەی گەرما: کەمێکی دیکە نزم دەبێتەوە، جگە لە پارێزگای دهۆک کە پلەکانی گەرما تیایدا جێگیر دەبن.
با و بینین: خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و مەودای بینین بۆ ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتر بەرز دەبێتەوە.