ڕاستەوخۆ

کۆنگرەی ستار: زمانی کوردی مافێکی سەرەتاییە و نابێتە بابەتی دانوستاندن

reset font size increase font size

کۆنگرەی ستار لە ڕاگەیەندراوێکدا دژایەتیی خۆی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی کە ئامانجی سنووردارکردنی خوێندن بە زمانی دایک بێت لە سووریا، و جەختی لەوە کردەوە کە زمان و دەستکەوتە نەتەوەییەکان هێڵی سوورن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەرچەندە دانپێدانانی فەرمی بە زمانی کوردی هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام سنووردارکردنی بۆ چەند کاتژمێرێکی کەم یان کردنی بە وانەیەکی هەڵبژێردراو قبوڵکراو نییە، چونکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروونی منداڵان و پرۆسەی پەروەردە دروست دەکات.

کۆنگرەی ستار ئاماژەی بەوەش داوە کە پاش ساڵانێک لە سیاسەتی نکۆڵیکردن و سڕینەوەی ناسنامە، پەروەردە بە زمانی دایک لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژاڤادا بووەتە بەشێکی دانەبڕاوی ژیان، و داوای لە هەموو ژنان کرد کە تێکۆشانیان فراوانتر بکەن بۆ پاراستنی ئەم دەستکەوتە مەزنە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.