ڕاستەوخۆ

نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر: لەلایەن هاوڵاتییانەوە قەرەباڵەغی دروست دەکرێت

reset font size increase font size

نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر دەڵێت، هاوڵاتییان قەرەباڵەغی لەبەردەم بەشی فریاکەوتن دروست دەکەن و ئەوەش بەربەست لەبەردەم ستافی تەندروستی دروست دەکات و بۆیە هاوەڵی زیادە قەدەغەیە.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕزگاریی لە هەولێر، دیمەنی قەرەباڵەغی نەخۆشخانەکەی لە شەواندا بڵاوکردووەتەوە، خەڵکێکی زۆر لە گۆڕەپانی نەخۆشخانەکە کۆبوونەتەوە.

نەخۆشخانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانە بەبێ پێویست ڕوو لە نەخۆشخانەکە دەکەن و دەبنە بەربەست لەبەردەم کارەکانی پزیشک و ستافی تەندروستی، لە حاڵەتە کتوپڕەکانیشدا ئاستەنگی گەورە بۆ هاتوچۆ و گەیاندنی خێرای چارەسەر بە نەخۆشەکان دروست دەکەن.

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سەردانیکردن و هێنانی هاوەڵی زیادە قەدەغەیە، داواش دەکات،  هاوڵاتییان هۆشیارانەتر ڕەفتار بکەن و تەنها لە کاتی پێویستی نەخۆش ڕوانەی فریاکەوتن بکەن، دوور بکەونەوە لە دروستکردنی قەرەباڵغی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.