ڕاستەوخۆ

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا هۆکاری ڕاستەقینەی دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاشکرا دەکات

reset font size increase font size

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی تشرینی یەکەمی 2026، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە دەستلەکارکێشانەوەکەی دەبەستنەوە بە بەرگریکردن لە بەڕێوەبەری خانووبەرەی میریی سلێمانی.

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوە کرد، وەزارەتەکەی خۆی بە هەماهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتی و بە ئاگاداریی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت لیژنەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو دۆسیەیە پێکهێناوە و تەواوی بەڵگەکان پارێزراون.

ئاوات شێخ جەناب جەختی کردەوە، هۆکاری سەرەکیی دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ "دەستوەردانی نەرێنیی ئیدارەی سلێمانی" لە کاروباری فەرمانگەکانی وەزارەتەکەی دەگەڕێتەوە، تا ئەو ڕادەیەی لە 29ی ئەیلوولی 2026 لە ڕێگەی هێزە ئەمنییەکانەوە (کۆماندۆ، دژەتیرۆر و ئاسایش) هەڕەشە لە فەرمانبەران کراوە، کە بە بڕیارەکانی وەزیر پابەند نەبن. وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە کرد، لە کەشوهەوایەکی لەو شێوەیەدا ناتوانێت بەردەوام بێت.

سەبارەت بەو پێنج تۆمەتەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری خانووبەرەی میریی سلێمانی کراون، وەزیری دارایی ڕوونی کردەوە، دوو دۆسیەیان پەیوەندییان بە ساڵانی 2009 و 2010وە هەیە، کە پێش دەستبەکاربوونی ئەو بەڕێوەبەرە بوون، دۆسیەی سێیەم سەبارەت بە دیاریکردنی کرێی هاوتای زەوییەکی 600 مەتر دووجایە، دۆسیەی چوارەم تایبەتە بە مامەڵەی هاووڵاتییەک کە لەلایەن جێگری بەڕێوەبەرەوە پشتگیریی بۆ کراوە و دۆسیەی پێنجەمیش کێشەیەکی کارگێڕییە لەنێوان بەڕێوەبەرایەتییەکە و شارەوانیی سلێمانی کە لە ساڵی 2025دا لەلایەن دادگاوە داخراوە.

ئاوات شێخ جەناب دووپاتی کردەوە، هەرگیز بەرگریی لە گەندەڵی نەکردووە و ئامادەن بۆ هەر لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنێکی ئاشکرا و دادپەروەرانە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.