ڕاستەوخۆ

ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە شەمامک کەوتەوە

reset font size increase font size

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی بەنزین لە گوندی پیرداود لە ناحیەی شەمامک لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە و دووکەڵێکی چڕ ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.

تیمێکی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرقاڵی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن کە خێراییەکی زۆری هەبووە و تەشەنەی سەندووە.

هاوکات، گومان دەکرێت چەند هاووڵاتییەکی عەرەب لە ناو کۆگاکەدا گیریان خواردبێت.

هێزە ئەمنییەکان بازنەیەکی ئەمنییان لە دەوروبەری شوێنەکە دروست کردووە، چونکە مەترسیی تەقینەوە و فراوانتربوونی ئاگرەکە هەیە، بەو هۆیەوە ڕێگە بە تیمەکانی ڕاگەیاندن و میدیاکان نادرێت لە شوێنی ڕووداوەکە نزیک ببنەوە.

نوێ دەکرێتەوە...

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.