کەناڵی ئیسرائیل 24 ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا دەیەوێت سیستمی بەرگریی باتریۆت لە هەولێر بکشێنێتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانیان لە ناوچەکە.
ماڵپەری ئەلمۆنیتەر لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە دەڵێت، سوپای ئەمریکا لەماوەی یەک هەفتەدا، هێزەکانی لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر دەکشێنێتەوە، وەک دەستپێکیش ژمارەیەک لە کەرەستە سەربازییە قورسەکانیان بردووەتە دەرەوەی عێراق.
لە ماوەی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، سیستمی پاتریۆت لە هەولێر، بەرپەرچی سەدان هێرشی موشەکیی و درۆنیی ئێرانی دایەوە کە دەکرانە سەر هەولێر.