پارێزگاری کەرکوک ڕەزامەندیی فەرمیی لە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بەدەست هێنا بۆ زیادکردنی ١٠٠ هەزار لیتر بەنزین بۆ پشکی پارێزگاکە.
بەمەش کۆی گشتیی پشکی ڕۆژانەی بەنزین لە پارێزگاکەدا بۆ ١ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار لیتر بەرز بووەوە.
ئەم زیادکردنە لە کاتێکدایە کە لە سنووری پارێزگای کەرکوکدا ٣٨٠ هەزار شۆفێر هەڵگری کۆپۆنی بەنزینن و پشت بەو سوتەمەنییە دەبەستن.
لە ئێستادا ٧٥ بەنزینخانە لە سەرانسەری پارێزگاکەدا سەرقاڵی دابەشکردنی بەنزینن بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و شۆفێران.