ڕاستەوخۆ

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنووسی کورمانجی بڵاو دەکاتەوە و بەکارهێنانی لە شوێنە گشتییەکاندا دەکاتە مەرج

reset font size increase font size

پارێزگاری دهۆک، عەلی تەتەر، لە مەڕاسیمێکدا ڕێنووسی کورمانجیی بۆ رای گشتی خستەڕوو، جەختی لەسەر پێگەی بەهێزی زمانی کوردی لە ئاستی جیهانیدا کردەوە و پاراستنی زمانی بە "ئەرکێکی نیشتمانی" وەسف کرد.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئەم کارە تەنیا پڕۆژەیەکی کولتووری نییە، بەڵکو پڕۆژەیەکی ناسنامەی نیشتمانیشە.

هەروەها ڕاگەیاند که لەمەودوا بەکارهێنانی ڕێنووسی کوردی لە نووسراوە فەرمییەکان، تابلۆ، ڕیکلام، ڕۆژنامە، گۆڤار و دەزگا دیجیتاڵییەکاندا دەبێت بە مەرجێکی پێویست و ناچاریی.

 پارێزگار جەختی لەوەش کردەوە کە زمانی کوردی لە ڕیزبەندیی یەکەم ٢٥ بۆ ٣٠ زمانی بەهێز و قسەپێکراوی جیهاندایە و شایستەی ئەوەیە لە بواری فەرمی و ئەکادیمیدا پشتگیری بکرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.