ئەندامانی بزووتنەوەی تەڤ-چاند لە شاری دیربێسییە، هێماکانی بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکێشن و مێژووی بەرخۆدانەکەیان دەکەن تابلۆ.
لە شاری دیربێسییە، نیگارکێشانی بزووتنەوەی تەڤ-چەند وێنەی فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید زیاد عەلەب و وێنەی چەکدارێکی یەپەژەیان کێشا.
لە 6ی 1ی 2026، گروپە چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی سوریا هێرشیان کردە سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفییە. زیاد حەلەب و ژمارەیەک لە هاوڕێکانی شەهید بوون، دواتر لە مەراسیمێکی جەماوەریدا بە ئامادەبوونی خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ بەخاکسپێردرا.

