ڕاستەوخۆ

هونەرمەند یەدوڵا محەمەدی کۆچی دوایی کرد

reset font size increase font size

هونەرمەندی ناوداری کورد یەدوڵڵا محەمەدی، لە تەمەنی 70 ساڵی و بەهۆی راوەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.

یەدوڵڵا محەمەدی، ساڵی 1956 لە گەڕەکی بەردەشتی شاری سنە لەدایکبووە.

کاتێک خوێندکاری پۆلی یەکەم بوو، وەک دەنگخۆشێک بۆ وتنەوەی سروود هەڵبژێردرا، هەر لەوێوە هەنگاوە سەرەتاییەکانی بەرەو جیهانی مۆسیقا هەڵگرت.

دوتریش ساڵانێکی زۆر وەک مامۆستایەکی پەروەردە و وەک هونەرمەندێکیش خزمەتی بە کلتووری کورد کردووە.

ئەم هونەرمەندە، زانستی مۆسیقای لای مامۆستا گەورەکانی وەک حەسەن کامکار، تەرەقی و کەسایی خوێندووە و لەتەمەنی هونەریی خۆیدا زیاتر لە 70 بەرهەمی هونەریی تۆمارکردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.