ڕاستەوخۆ

 30 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئیسرائیل چوونە نێو سوریاوە

reset font size increase font size

 

تەلەفیزۆنی ئیخبارییەی سعودی بڵاویکردەوە، دوێنی چوارشەممە کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئیسرائیل، کە ژمارەیان 30 ئۆتۆمبێل دەبوو، لە ناوچەی تل ئەحمەری باشوری رۆژهەڵاتی قونەیتەرەوە چونەتە سوریاوە و ئۆپراسیۆنێکی گەڕانیان لە گوندی عەین زیوان ئەنجامداوە.

هەروەها ئاژانسی هەواڵی ساناش دەڵێ، هێزەکانی ئیسرائیل گەیشتونەتە نزیک گوندی باریقە لە قونەیتەرە، شوانێکی گەنجیان رفاندووە و بە ئۆتۆمبێلیش کێڵگەیەکی سەوزە و میوەیان تێکداوە.

بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوی شوێن و کاتی پێکدادانی هێزەکان، ئیسرائیل ساڵی رابردوو زیاتر لە 600 هێرشی بە درۆن و تۆپباران کردووەتەسەر ناوچەکانی سوریا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.