حوسێن عەلی موسەوی، گوتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "روسيا اليوم" ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکەیان بە هیچ شێوەیەک چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت ناکات و، پرسی سنووردارکردنی چەکیش بە پلانێکی ئەمریکی-ئیسرائیلی دژی هێزەکانی بەرەی مقاوەمە وەسف کرد.
گوتەبێژی نوجەبا ئاماژەی بەوە دا کە پرسی کۆکردنەوەی چەک تەنیا چەکەکانی مقاوەمە دەکاتە ئامانج، و باسی لەوەش کرد کە دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەلایەن لایەنە فەرمییەکانەوە تەنیا "شانۆگەرییەکی دروستکراوە".
هاوکات موسەوی ڕوونیشی کردەوە کە نزیکەی ١٥ هەزار چەکداری پەکەکە لە شنگال هەەن کە خاوەنی چەکی مامناوەند و قورسن، و جەختی لەوەش کردەوە کە ڕێککەوتنە ئابوورییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن عێراقیان گواستووەتەوە بۆ قۆناغی داگیرکاریی ئابووری.