ڕاستەوخۆ

بانکی ناوەندیی عێراق: هیچ بڕیارێک بۆ چاپکردنی پارەی نوێ و لابردنی سفرەکان نییە

reset font size increase font size

بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە چاپکردنی پارەی نوێ و لابردنی سفرەکان لە دراوی عێراقی دەکەن و جەختی لەوە کردەوە کە هیچ بڕیارێکی فەرمی لەو بارەیەوە نەدراوە و پرۆژەی لەو شێوەیە پێویستی بە ڕێکاری یاسایی و تەکنیکی هەیە.

بانکەکە دڵنیایی بە هاووڵاتییان دا کە لە کاتی گۆڕانکاری و گۆڕینی پارەدا، پێشوەختە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت و کاتی پێویست بۆ گۆڕینەوەیان دابین دەکرێت.

داواش لە هاووڵاتییان دەکات پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و باوەڕ بە هەواڵی ناڕاست نەکەن کە زیان بە دارایی خەڵک دەگەیەنێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.