شارەوانیی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ سایدێکی شەقامی سەرەکیی گەڕەکی بەختیاری بە مەبەستی کارکردن لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر بەربەست دەکرێت و شەقامی خوار تەلاری هونەریش وەک ڕێگەی جێگرەوە دەستنیشان کراوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی شارەوانیی سلێمانی، بڕیارە سبەینێ (دووشەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2026) کاتژمێر 9:00ـی بەیانی، بە مەبەستی خێرا کارکردن لە یەکتربڕی "شەوکەت حاجی موشیر" و قیرتاوکردنەوەی، سایدی ڕۆیشتن لە تەلاری هونەرەوە بۆ شەقامی سەرەکیی گەڕەکی بەختیاری بەربەست بکرێت.
شارەوانی داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکات بۆ کارئاسانی لە هاتوچۆ و خۆپاراستن لە قەرەباڵغی، شەقامی خوار تەلاری هونەر وەک ڕێگەی جێگرەوە بە کار بهێنن و تەواوی پابەندی هێماکانی هاتوچۆ و ڕێنماییەکان بن.