ڕاستەوخۆ

دەستەی دەستپاکیی عێراق سێ تۆمەتبار لە کەرکوک بە تۆمەتی ساختەکاری و وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر دەکات

reset font size increase font size

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرای کرد، لە دوو ئۆپەراسیۆنیدا لە شاری کەرکوک، سێ تۆمەتباریان بە تۆمەتی ساختەکاری لە دۆسیەکانی خانەنشینی، دەستبەسەرداگرتنی بڕە پارەیەک بە نایاسایی و وەرگرتنی بەرتیل لەنێو دامەزراوە ئەمنییەکاندا دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2026، دەستەی دەستپاکیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، تیمەکانیان تۆڕێکیان ئاشکرا کردووە، کە لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی کەرکووک، پارێزەران و دەڵاڵەکان پێکهاتبوون. ئەم تۆڕە دەستکاریی دۆسیەی خانەنشینییان کردووە و بە شێوازێکی نایاسایی دەستیان بەسەر بڕی 84 ملیۆن دیناردا گرتووە، کە مووچەی کەڵەکەبووی خانەنشینیی ژنێک بووە.

لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، تیمەکانی دەستپاکی کارمەندێکی پۆلیسی کەرکووکیان لە بەشی گواستنەوەی زیندانیان دەستگیر کردووە، کە وەک نێوەندگیر کاری کردووە بۆ وەرگرتنی بەرتیل لە بەرامبەر گواستنەوەی زیندانییەک لە شوێنێکی دەستبەسەرکردنەوە بۆ شوێنێکی تر.

دادوەری لێکۆڵینەوەی کەرکووک بڕیاری داوە بە ڕاگرتنی هەر سێ تۆمەتبارەکە بەپێی مادە یاساییەکانی (289 و 298) لە یاسای سزادانی عێراقی و بڕیاری ژمارە (160ی ساڵی 1983).

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.