بزووتنەوەی حزبوڵڵای لبنان هێرشە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و سعودیە بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراق" ناودێر دەکات و سەرکۆنەی دەکات.
حزبوڵڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم دەستدرێژییە مەترسیدارە دەرگا بەڕووی پەرەسەندنی گەورەدا لە ناوچەکەدا دەكاتەوە و خزمەت بە پڕۆژەی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکات بۆ تێکدانی سەقامگیری و بڵاوکردنەوەی ئااژاوە لە ناوچەکەدا.
حزبوڵڵا ڕەخنەی توندی لە بەشداریی ڕیاز لە هێرشەکانگرت و ڕایگەیاند: "بۆ سعودیە گونجاوتر بوو پەنای بۆ گفتوگۆ و کەناڵە دیپلۆماسییەکان ببڕدیایە لەگەڵ حکومەتی عێراق، نەک ئەوەی تێکەڵ بە سیاسەتەکانی نەیارانی ناوچەکە ببێت و تێوەگلێت."
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و سعودیە بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی لە چەند پارێزگایەکی عێراق، زیاتر از ٥٠ قوربانی لە کوژراو و بریندار کەوتنەوە، ئەوەش کاردانەوەی توندی لایەنە سیاسییەکانی عێراقی لێکەوتەوە.