پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی سووتەمەنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات و بڕیارە تیمی وەزارەتی نەوتیش لە دانیشتنەکەدا ئامادە بن.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، پەرلەمان لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە کۆدەبێتەوە. لە دانیشتنی یەکشەممەدا، بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت و تیمی وەزارەتەکەی، گفتوگۆ لەبارەی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی قەیرانی سووتەمەنی و ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی دەکرێت.
هەروەها لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەدا، بڕیارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بكرێت و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ سێ پڕۆژەیاسای دیکە ئەنجام بدرێت.