ڕاستەوخۆ

قەیرانی بەنزین لە عێراقیش سەریهەڵدا

reset font size increase font size

قەیرانی کەمیی سووتەمەنی، بەتایبەت بەنزین، شاری بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراقی گرتووەتەوە و وەزارەتی نەوتی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت، ئاڵۆزی سەربازیی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕێگر بووە لە هاوردەکردنی بەنزین بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکان.

سەلیم ڕکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بەرهەمە نەوتییەکان لە پاڵاوگەکانی عێراقدا لە خوار خواستی ڕۆژانەی شۆفێرانەوەیە. بە مەبەستی پڕکردنەوەی ئەم کەمییە، وەزارەت بڕیاری دابوو لە ڕێگەی گرێبەستێکەوە بەنزینی جۆری موحەسەن لە دەرەوە هاوردە بکات، بەڵام بەهۆی گرژی و جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکاوە، ئاستەنگ لە بەردەم پرۆسەی هاوردەکردندا دروستبووە.

ڕکابی جەختی کردەوە، هەوڵەکانی وەزارەتەکەیان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بەردەوامن و هیوای خواست لە ڕۆژانی داهاتوودا بە تەواوی کۆتایی بە قەیرانەکە بهێنرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەرێمی کوردستانیش بە دەست هەمان کێشەی کەمی و بەرزیی نرخی جۆرەکانی بەنزینەوە دەناڵێنێت، کە کاریگەریی نەرێنیی بەرچاوی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان و شۆفێران دروستکردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.