ڕاستەوخۆ

بزووتنەوەی نوجەبا چەکڕادەستکردن ڕەتدەکاتەوە

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، ڕوانگەیان بۆ پاراستنی "بەرەی مقاوەمە" نەگۆڕاوە و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و حکومەتدا ناکەن.

ئەمڕۆ هەینی، 4ی ئەیلولی 2026، عەلی ئەسەدی، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سەردانی کەسایەتییە سیاسییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییان کردووە بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی هەڵوێستیان لەسەر پاراستنی قەوارەی حەشدی شەعبی و جەختکردنەوە لەسەر "بەرەی موقاوەمە".

عەلی ئەسەدی جەختی کردەوە، بەهۆی هەڕەشە و مەترسییە واقیعییەکانی سەر عێراق و ناوچەکە چەکەکانیان ڕادەست ناکەن و ئاماژەی بەوەش دا، سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە تێگەیشتنەوە گوێیان لە پێشنیازەکانیان گرتووە.

ئەم هەڵوێستەی بزوتنەوەی نوجەبا لە کاتێکدایە، لە 25ی مانگی ڕابردووەوە لیژنەیەکی سێ قۆڵیی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستی بە گفتوگۆ کردووە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان (کەتیبەکانی حیزبوڵا، نوجەبا و کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا) بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.

سەبارەت بە بەشداریکردن لە حکومەتدا، عەلی ئەسەدی دووپاتی کردەوە، بڕیاریان داوە بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و حکومەتدا نەکەن، تاوەکو ئەو کاتەی سەروەریی تەواو بەدی دێت و ئابووریی عێراق لە هەژموونی ئەمریکا ڕزگاری دەبێت. تاوەکو ئێستاش گرووپە چەکدارەکانی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، سەیدولشوهەدا و نوجەبا سوورن لەسەر ڕەتکردنەوەی ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە دەوڵەت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.