بەگوێرەی ئامارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، تەنها لە مانگی حوزەیرانی (شەش) ئەمساڵدا، 209 دۆسیەی تایبەت بە تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە دادگاکانی وڵاتدا تۆمار کراون، و پارێزگای بەسرەش پشکی شێری بەرکەوتووە بە تۆمارکردنی 87 دۆسیە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای بەسرە، دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ لە بەغدا بە 22 داوا و پاریزگای زیقاریش بە 20 داوا لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا دێن لە زۆربونی ئەم تاوانەدا.
هاوکات لە ئامارەکەدا ئەوەش خستراوەڕوو، کە هەر لە هەمان مانگدا 18 حاڵەتی خۆکوژی لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق تۆمار کراون، و پارێزگای نینۆشا زۆرترین ڕێژەی تێدا تۆمار کراوە کە پێنج حاڵەت بووە.