عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، ڕایگەیاند کە تێکەڵکردنی هێزەکانی شنگال بە سوپای عێراق هەنگاوێکی گرنگە و دەبێتە هۆی پاراستنی کەرامەتی شەڕڤانان و قوربانییەکانیان.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، حەکیم ئاماژەی بەوە دا کە تێکەڵکردنی هێزە ئەمنییە ئێزیدییەکان بە سیستمی ئەمنی دەوڵەت و کۆنتڕۆڵکردنی چەک، پەرە بە ئاسایش و سەقامگیریی شنگال دەدات و سەروەریی یاسا لە ناوچەکەدا بەهێزتر دەکات.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە داوای لە سەرجەم گرووپە چەکدارەکان کرد کە بە ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ ئەم هەنگاوە نیشتمانییە بکەن، چونکە بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و خاوەن دامەزراوەی ئەمنیی یەکگرتوو، تاکە دڵنیایی ڕاستەقینەیە بۆ پاراستن و دەستەبەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکان.