ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق پێشبینی ده‌كات له چه‌ند مانگی داهاتوو كاریگه‌رییه‌كانی دیارده‌ی ئێلنینۆی جیهانیی ده‌ربكه‌وێت به تایبه‌تیی له وه‌رزی پاییز و زستانی ئه‌مساڵ، دەشڵێ، بەڵام هێشتا دیار نییە ئەمساڵی عێراق باراناوی دەبێ یان وشکەساڵی.
ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق به‌پشتبه‌ستن به پێشبینییه‌كانی ده‌زگه‌ی كه‌شناسیی جیهانیی ڕایگه‌یاند، دیارده‌ی سروشتیی ئێلنینۆ سێ بۆ حه‌وت ساڵ جارێك ڕووده‌دات و كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی نا ئاسایی له به‌شێك له زه‌ریای هێمن و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهان، به جۆرێك له هه‌ندێك ناوچه وشكه ساڵیی و بێ بارانی ده‌بێ و له هه‌ندێك ناوچه‌ش بارانی به‌لێزمه و لافاو ڕووده‌دات.
کەشناسى عێراق ڕاشیگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا نازانرێت كاریگه‌رییه‌كانی دیارده‌ی ئێلنینۆ له‌سه‌ر عێراق چۆن ده‌بێت، به‌ڵام پێشبینیش ناكرێت كه‌شی وه‌رزی پاییز و زستانی ئه‌مساڵ، ته‌ڕ و باراناویی بێت.