ئه‌مریكا به به‌های 800 ملیۆن دۆلار چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی پێشكه‌وتووی جۆری بێڵ به سوپای عێراق ده‌فرۆشێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویکردووەتەوە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندیی نیشانداوه له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی كۆمپانیای بێڵ تێكسترۆنی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ فرۆشتنی ژماره‌یه‌ك هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازیی پێشكه‌وتووی جۆری بێڵ بۆ سوپای عێراق.
ڕۆیتەر دەڵێت، به‌های گرێبه‌سته‌كه 800 ملیۆن دۆلاره و كۆنگرێسیش ماوه دوا بڕیاری خۆی له باره‌وه بدات، دوای په‌سه‌ندكردنی ڕاده‌ستی سوپای عێراق ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كانی جۆری بێڵ، سیستمی به‌رگریی و هێرشبه‌ری پێشكه‌وتویان تیادایه، هه‌روه‌ها سیستمی هه‌ڵدانی موشه‌ك و ته‌قه‌كردنییان له به‌رزییه‌كی زۆره‌وه تیادا جێگیركراوه.