دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکان لەبارەی داخستنی ژمارەیەک دەروازەی سنووریی نێوان عێراق و ئێران، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە بەشێک لە دەروازەکان بە مەبەستی هەڵمەتێکی ڕێکخستنەوەی ئیداری و ئەمنی ڕووبەڕووی گۆڕانکاری بوونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیدا هاتووە کە زنجیرەیەک ڕکاری یاسایی و کاری هەواڵگری و لێکۆڵینەوە دەست پێ کراون بۆ زانینی پێشێلکارییەکان و دانانی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان، هەرچەندە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناوی ئەو دەروازانە نەهێنراوە کە داخراون، بەڵام جەخت کراوەتەوە که دەروازەکانی زرباتییە و مەنزەریە کراوەن و هاتووچۆی گەشتیاران تێیاندا بەردەوامە.
ئەم ڕوونکردنەوەیەی شانەی ئەمنی لە دوای ئەوە هات کە دەنگۆی داخستنی دەروازەی سنووریی شەلامچە لەگەڵ ئێران بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکان و پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکەوە بڵاو بووەوە.