ڕاستەوخۆ

حکومەتی عێراق دەیەوێت لەدوای 30ی ئەیلولەوە سەردانی نافەرمی ڕاوێژکارە سەربازییە بیانییەکان سنووردار بکات

reset font size increase font size

ماڵپەری حوڕەی ئەمریکی بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق پلانێکی هەەیە بۆ ئەوەی لەدوای 30ی ئەیلولەوە سەردانی نافەرمی و چالاکیی ڕاوێژکارە سەربازیی و جەنەڕاڵە بیانییەکان، بە ڕاوێژکارە ئێرانی و ئەمریکییەکانیشەوە، سنووردار بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەری حوڕە کە لە زاری بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراقەوە وەرگیراون، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەیەوێت سنوورێک بۆ چالاکیی ڕاوێژکارە سەربازییە بیانییەکان لەناو عێراقدا دابنێت و مەرجی ئەوە دادەنێت کە هەر بەرپرس یان ڕاوێژکارێکی سەربازی پێویستە لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە مۆڵەت و فەرمانی هاتنە ژوورەوە بۆ وڵات وەربگرێت.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە 30ی ئەیلول وەک وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان و دوایین مۆڵەت بۆ چەکدانانی گرووپەکان دیاریکراوە، و ئەو بەرپرسە عێراقییە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ڕێککەوتە بە "وادەی سەپاندنی سەروەری" هەژمار دەکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.